حەلبوسی ئەندامێتی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدری كۆتایی پێهێنا

عێراق

19/06/2022     ژمارەی بینراو 177


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامێتی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوەی كوتلەی سەدری كۆتایی پێهێنا.

بەگوێرەی چەند نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، محەمەد حەلبوسی فەرمانێكی واژۆكردووە تایبەت بە بەخشینی نوێنەرانی سەدر لە ئەنجوومەنەكە.

رۆژی 13ی ئەم مانگە، پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەكە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان رادەستی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردو ئەویش پەسەندی كردن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن