حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی کابینەی نۆیەمی بڵاوکردەوە

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 165

راچڵەکین-

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی خەرجییەکانی لە تەممووزی ساڵی 2019ـەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 840 ملیار دیناریان خەرجکردووە سێکتەری رێگاوبان زۆرترین پارەی بۆ خەرجکراوە کە 392 ملیار دیناربووە و بەنداوەکانیش کەمترین پارەیان بۆ خەرجکراوە کە 22 ملیار دینار بووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سێکتەرەکان بەمشێوەیە پارەیان بۆ تەرخانکراوە:
 
- رێگاوبان- 392 ملیار دینار
- شارەوانی: 282 ملیار دینار
- کارەبا: 25 ملیار دینار
- سایلۆ: 37 ملیار دینار
- پەروەردە: 26 ملیار دینار
- نیشتەجێبوون: 25 ملیار دینار
- بەنداو: 22 ملیار دینار
- سێکتەری دیکە: 31 ملیار دینار
 
خەرجییەکانی حکومەت کە لە ماوەی سێ ساڵدا بڵاویکردووەتەوە بەم شێوەیە 
- ساڵی 2019: 243 ملیار دینار
- ساڵی 2020: 151 ملیار دینار
- ساڵی 2021: 446 ملیار دینار

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن