پەنابەرێكی كورد لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین –

هاووڵاتییەكی كورد دوای 21 ساڵ پەنابەری و چاوەڕوانیكردنی وەرگرتنی مافی پەنابەریی لە ئیتاڵیا، چەند ڕۆژێك دوای وەرگرتنی مافی پەنابەری، گیانی لەدەستدا.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، بڵاویكردەوە، شڤان عومەر ئیبراھیم، كە خەڵكی قەزای زاخۆیە، لە ئیتاڵیا بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوەو دوا دۆزینەوەی تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری رۆمای پایتەختی ئەو وڵاتە، تەرمەكەی رەوانی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە.
 
سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاماژەی بەوەكردووە كە بە وتەی خێزانەكەی، ئەو پەنابەرە كوردە رۆژێك پێش گیانلەدەستدانی، پەیوەندی پێوەكردوون و پێی راگەیاندوون كە دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام مەرگی لەناكاو ڕێگەی پێنەدا بگەڕێتەوە. 

ئاری جەلال، راشیگەیاندووە، وەك دەزگای لوتكە هاوكارو هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ خێزانی هاووڵاتییەكە دەبێت بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن