ڕاچڵه‌كین- بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا ترس و دڵه‌ڕاوكێی خستۆته ناو هاوڵاتیان له جیهان و هه‌موان بڕێكی زۆر له خۆراك ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنن. هاوڵاتیان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م كه‌س بوون كه ڕویانكرده بازاڕه‌كان و كلینكسی توالێت یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرترین فرۆشی هه‌بووه و كۆگاكانی خوارده‌مه‌نی زۆرترین خواست له‌سه‌ر كاڵاكانیان هه‌بووه و به‌رهه‌مه‌كانی پاككردنه‌وه زۆر خێرا فرۆشراون.