ژمارەیەك حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

عێراق

25/03/2020     ژمارەی بینراو 306

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆماركردنی 30 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنای راگەیاندو ئاشكراشی دەكات 14 توشبووی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.

ئەمڕۆ 25-3-2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەئەنجامی گەڕانەوەی پشكنینەكان، دەركەوتووە 30 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، كە 22 حاڵەت لە شارەكانی عێراق تۆماركراوەو 8 حاڵەتیش لە هەولێرو سلێمانی بووە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوو توشبوو لە كەركوك و بابل گیانیان لەدەستداوەو 14 حاڵەتیش بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو رەوانەی ماڵەكانیان كراون.    

 

بەگوێرەی نوێترین ئاماریش، 350 كەس لە عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون و 89 حاڵەتیش چاكبوونەتەوە، لە بەرامبەریشدا 30 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن