مەسعود بارزانی داوایەك لەیەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی دەكات

کوردستان

21/09/2022     ژمارەی بینراو 105

راچڵەكین-

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لەیەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكات، لە خزمەتكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەكان بەردەوام بن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە هەولێر سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد.

عەبدوڵلا سەعید وەیسی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند:"ئەم سەردانەی بارزانی سەردانە بۆ ماڵی هەموو زانایانی ئایینی ئیسلامی لە كوردستان."

لەلایەن خۆشییەوە، مەسعود بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە كوردستان دەربڕی:" هیوای خواست چۆن لە رابردوودا رۆڵی كاریگەریان لە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتكردنەوەی ژێردەستی و چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان و دینداری هەبووە، ‌بەهەمان شێوەش‌ لە داھاتوودا لە خزمەتكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەكان بەردەوام بن.   "                         

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن