بارزانی بێدەنگیی شکاند

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 1041

راچڵەكین –

بارەگای بارزانی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەكانی ئێران دەكات و پێشێلكردنی بنەماكانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەریی وەسفی دەكات كە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت، راشیدەگەیەنێت، ئەم كردەوانە لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانەو جگە لە تاوانكاری و ناسەقامگیری، هیچی لێ بەرهەم نایەت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

ئەوە بۆ جاری چەندەمە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر پەلاماری مووشەكی و بۆردومانی هێزەكانی ئێران. ئیدانەی ئەو پەلامار و بۆردومانانە دەكەین، چونكە بووەتە هۆی كوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵی بێتاوان و ئەوە لە ڕاستیدا تاوانكارییە. لە هەمانكاتیشدا ئەو پەلامار و بۆردومانانە پێشێلكردنی بنەماكانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەرییە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانە.

ڕاشیدەگەیەنین كە مووشەكبارانكردن و پەلاماردان چارەسەری كێشەكان ناكات و پێویستە چیتر پەنا بۆ ئەو جۆرە كردەوانە نەبردرێت كە جگە لە تاوانكاری و ناسەقامگیری هیچی لێ بەرهەم ناهێت. داوا دەكەین دەستبەجێ ئەو پەلامار و بۆردومانانە ڕابگیرێن و هەرێمی كوردستانیش چیتر نەكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی گرفت و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی وڵاتانی دراوسێ.

بارەگای بارزانی
28ی ئەیلوولی 2022

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن