ئینگلتەرا بەنیودەرزەن گۆڵ كۆتایی بەیاریەكەی لەگەڵ ئێران هێنا

وەرزش

21/11/2022     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین-

لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی گرووپی B لە جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئێران لە یاریگای خەلیفە رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

گێمی یەكەمی یاریەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆتایی هات، بەبێ ئەوەی ركابەرەییەكی راستەقینە لەلایەن یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرانەوە ببینرێت.

گێمی دووەمی یاریەكە بەهەمان ریتمی گێمی یەكەم دەستی پێكردو بەهەمان شێوە یاریزانانی ئینگلتەرا سێ جار گۆڵی هەڵبژاردەی ئێرانیان هەژاند، لەبەرامبەردا یاریزانانی ئێران توانیان دووجار سەردانی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بكەن بەوشێوەیەش یاریەكە بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی ئینگلیزەكان كۆتایی هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن