دەست بەسەر 980 هەزار لیتر بەروبوومی نەوتی بەقاچاغبراودا گیرا

عێراق

23/11/2022     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی عیراق لە ژمارەیەك پارێزگای ئەو وڵاتە، دەست بەسەر 890 ھەزار لیتر بەروبوومی نەوتی بەقاچاغبراودا گیرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق دەستبەسەرداگرتنی 890 ھەزار لیتر بەروبوومی نەوتی بەقاچاغبراودا راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ژمارەیەك حەشارگەی بەقاچاخبردنی نەوت لە پارێزگای بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكە ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، دەست بەسەر 890 هەزار لیتر بەروبوومی نەوتی بەقاچاغبراودا گیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن