راچڵەكین-
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، مووچەو بودجەی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی بودجەی 2023ی عیراقدا جێگیر كرا.
دیلان غەفور، لەفراكسیۆنی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:" لە دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیركردنی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگەو موچەو بودجەو مافەكانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆن و مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بوەزیری بەرگری عیراقمان كردو جەختمان لە داواكەمان كردەوە."
دەشڵێت:"بە خۆشحاڵییەوە پێی ڕاگەیاندین مووچەو بودجەی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023دا جێگیر كراوە."