هەڵبژاردەی بەرازیل سڕبیای تووشی شكست كرد

وەرزش

24/11/2022     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین -

هەڵبژاردەی بەرازیل لەیەكەم یاریی خۆیدا لە كۆمەڵەی حەوتەم-ی جامی جیهانیی 2022ی قەتەڕ، سەركەوتنێكی گرنگی بەرامبەر هەڵبژاردەی سڕبیا بەدەستهێناو بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوەو سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا كە ئاستێكی بەرزی تێدا نمایشكرا، هیچ كام لەدوو هەڵبژاردەكە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، بەڵام لەگێمی دووەمدا، بەرازیل باشتر دەركەوت و توانی لەڕێگەی یاریزان ریشارلیسۆن، دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 62 و 73 تۆمار بكات.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی سامبا هەنگاوی یەكەمی نا بەئاڕاستەی بەدەستهێنانی شەشەمین جامی جیهانی لە مێژووی خۆیدا، كە تائێستا پێنج جار جامەكەی بەرزكردووەتەوەو دوایین جار لە مۆندیالی 2002 كە لە ژاپۆن و كۆریای باشوور بەڕێوەچوو، لەیاری كۆتاییدا توانی بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆی دیاردە، شكست بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بهێنێت و جارێكی دیكە ببێتەوە سەرداری تۆپی پێی جیهان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن