هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌نگه بابه‌تی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ هیچ خانمێك ئاسان و ئاسایی نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێك له پیاوان كاتێك ده‌گه‌نه ئه‌م فۆناغانه له ژیانی هاوبه‌شدا ئه‌گه‌ری هه‌یه دوباره بیر له هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه.
1-ئارامی و ئاسووده‌ی كه ڕه‌نگه له یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری نه‌یبینیبێت:
ئارامی له ژیاندا یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی پیاو به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و زۆر كات ئه‌مه یه‌كه‌مین پێویستی پیاوه له ژیانی هاوبه‌شی دوه‌میدا ده‌یه‌وێت.
2-هه‌ستكردن به گرنگی پێدان:
پیاو چه‌ند به‌ڕوكار وه‌ك كه‌سێكی به‌هێز ده‌ربكه‌وێت له كۆتایدا پێویستی به گرنگی پێدانه، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئه‌وه‌ی پێ نه‌به‌خشێت ئه‌وه ڕه‌نگه ڕێگه‌ی دیكه بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بكه‌وێت.
3-دۆزینه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری:
كاتێك له یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا به‌خته‌وه‌ری ون ببێت ئه‌وه پیاو ڕێگه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌خته‌وه‌ری به‌كارده‌هێنێت.
4-منداڵ:
به‌شێك له‌و ژن و مێردانه‌ی نابنه خاوه‌نی منداڵ ڕه‌نگه پیاو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری بكاته‌وه.
5-نوێبوونه‌وه:
خانم ڕۆتینی ژیان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه و خه‌می بێ كۆتایی واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له ڕۆتین ڕزگار بكات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئافره‌تیش به هه‌مان شێوه.
6-گه‌ڕان به‌دوای خۆشه‌ویستی:
له‌دوای منداڵبوون هاوسه‌ره‌كه‌ت فه‌رامۆش مه‌كه و خۆشه‌ویستی پێ ببه‌خشه ئه‌گه‌ر نا چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه ژیانێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ست بكه‌وێت.