روونكردنەوە لەبارەی پێدانی پۆستی باڵا بە عەدنان زورفی دەدرێت

عێراق

09/04/2020     ژمارەی بینراو 2583

راچڵەكین
 
پەرلەمانتارێكی شیعە روونكردنەوە لەبارەی بەڵێنی پێدانی پۆستی حكومی بە عەدنان زورفی لە بەرامبەر كشانەوەی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەدات و رایدەگەیەنێت: هیچ بەڵێنێك بەناوبراو نەدراوەو پێدانی پۆستیش لە دەسەڵاتی سەرۆكی نوێی راسپێردراوە.

محەمەد بەلداوی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەفدێكی باڵای شیعە توانی قەناعەت بە عەدنان زورفی بهێنێت بۆ كشانەوە لە ئەركی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و راسپاردنی مستەفا كازمی بۆ ئەو ئەركە.

وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە لەبارەی بەڵێندان بە زورفی بۆ پێدانی پۆستێكی باڵا لە كابینەی نوێی حكومەت وەك قەرەبووی كشانەوەی لە سەرۆكایەتیكردنی حكومەت، دوورە لە راستییەوەو وەفدە باڵاكەی شیعە هیچ بەڵێنێكی لەو جۆرەی پێنداوە.

محەمەد بەلداوی ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی پۆستی باڵا لە حكومەتی ننوێی عێراق، لە دەسەڵاتی مستەفا كازمییە، كە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

ئەمڕۆ 9-4-2020، دوای كشانەوەی عەدنان زورفی لە ئەركی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بە فەرمی ئەو ئەركەی بە مستەفا كازمی سپارد، كە لەلایەن زۆرینەی كوتلە شیعەكانەوە پاڵپشتی لێدەكرێت و هەردوو پێكهاتەی كوردو سوننەش پشتیوانیی خۆیان بۆ دەربڕی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن