نرخی نەوت بە رێژەی 12% بەرزبوویەوە

ئابوری

09/04/2020     ژمارەی بینراو 462

راچڵەكین

بەهۆی بڕیارێكی هاوبەشی نێوان روسیاو سعودیە سەبارەت بە نەوت و رێكخراوی ئۆپیك، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی 10% بەرزبوویەوە.

ئەمڕۆ 9-4-2020، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گفتوگۆكانی نێوان عەرەبستانی سعودیەو روسیا بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر نرخی نەوت و رێكخراوی ئۆپیك، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ 36 دۆلار بەرزبووەوەو نرخەكەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەی زیاتردایە.

بەگوێرەی میداكانی جیهان، هەریەك لە روسیاو سعودیە بڕیاریاندا كاری هاوبەش بكەن بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم رێككەوتنێكی نوێ لەبارەی نەوت.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش، ئۆپیك پڵەس، كە ئەندامانی رێكخراوەكەو چەند وڵاتێكی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوت لە دەرەوی رێكخراوەكە لەخۆدەگرێت، بەنیازن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 20 ملیۆن لە رۆژێكدا كەمبكەنەوە، ئەمەش وەك رێكارێك لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخی نەوت و سەقامگیركردنی بازاڕی جیهانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن