میسی دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

وەرزش

10/04/2020     ژمارەی بینراو 361

لیۆنێل میسی

راچڵەكین-

ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لیۆنێل میسی، دەنگۆكانی جێهێشتنی یانەكەی رەتكردەوە.

میسی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە باس لە گواستنەوەی دەكات بۆ یانەی ئینتەر میلان-ی ئیتاڵی و لەبارەی هەواڵەكە‌ نووسی ''هەواڵی درۆ''.

میسی‌ ئەو هەواڵەشی بەدرۆخستەوە كە باس لە چوونی دەكەن بۆ یانەی Newell's Old Boys وڵاتەكەی و، رایگەیاند ''كەس باوەڕ بەوە ناكات''.

هەروەها میسی تەمەن ٣٢ ساڵ ئەو ئەواڵەشی بەبێ بنەما ناوبرد كە باس لە پێدانی پارە دەكات وەك كەفالەت بۆ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل رۆناڵدینۆ.

پێشتر وا بڵاوكرابوەوە میسی بەهۆی كێشە لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن