هاوسه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌موو هاوسه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك نه‌بن و له خوو ڕه‌فتاریاندا جیاوازیان هه‌بێت، هه‌ندێكجار هاوسه‌ره‌كان له‌ڕێی چوار ڕه‌فتاره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وی دیكه‌یان بیرۆكه و ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت.
1-كۆمێنت له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتن و شێوه‌ت ده‌دات:
ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام داوات لێ بكات شێوه‌ی جلوبه‌رگ یان ستایلی قژ یان كێشت بگۆڕیت ئه‌وه مانای وایه هه‌وڵی گۆڕینی تۆ ده‌دات.
2-نرخ نادات به بۆچونه‌كانت:
كاتێك تۆ بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌ده‌یت و ئه‌و هیچ نرخێكی پێ نادات ئه‌وه مانای وایه كه‌سێكی له‌خۆباییه‌وه و جگه له بۆچوونی خۆی گرنگی به بۆچوونی كه‌سی دیكه نادات و ده‌یه‌وێت بتخاته سه‌ر ڕێگه‌ی خۆی.
3-به ڕه‌فتاره‌كانت بێتاقه‌ت ده‌بێت:
كاتێك به‌و جۆره‌ی هه‌یت ڕه‌فتار ده‌كه‌یت و ئه‌و بێزار ده‌بێت له‌مه ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ڕه‌فتاره‌كانیشت بگۆڕیت.
4-هاوڕێكانتی خۆش ناوێت:
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بینین و چونه ده‌ره‌وه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت مانای وایه هاوڕێكانی تۆی به‌دڵ نییه و ده‌یه‌وێت لێیان دوور بكه‌ویته‌وه.