هەنگاوێکی نوێ فلیک لە ڕاهێنەرایەتی کردنی بەرشەلۆنە نزیک دەکاتەوە

وەرزش

11/02/2024     ژمارەی بینراو 165

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیکی ئەڵمانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەنگاوێکی تر لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە نزیک بووەوە.

یانەی بەرشەلۆنە بەدوای ڕاهێنەرێکی نوێدا دەگەڕێت، دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز بە فەرمی ڕۆشتنی خۆی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕاگەیاند.

پێشتر زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە کردبوو کە فلیک پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو شوێنی چاڤی بگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، کەسانی نزیک لە فلیک ئاشکرایان کردووە، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بە جۆش و خرۆشەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی بەرشەلۆنە ئامادەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فلیک دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای ئەو ڕاهێنەرانەی کە بە زمانی ئەڵمانی و ئیسپانی قسە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن وەک بەستەرێک کاربکەن لە ئەگەری ئەوەی هەڵبژێردرا بۆ سەرکردایەتیکردنی بەرشەلۆنە.

پێشتر هەواڵەکان پشتڕاستیان کردبووەوە کە فلیک گەشتی فێربوونی زمانی ئیسپانی دەستیپێکردووە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ڕوونی کردەوە کە ئێستا دوو ناو هەیە کە دوودڵن لە پەیوەندیکردن بە ستافی فلیک لە بەرشەلۆنە، ئەوانیش ئۆسکار کۆروسکانۆ کە بە ڕەچەڵەک ئیسپانییە، لەگەڵ کریستیان فیل کە لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی نۆرمبێرگە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن