به‌ریتانیا
ڕاچڵه‌كین-
وه‌زیری دارایی به‌ریتانی ڕیشی سوناك ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاشكرای كردوه زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه ژماره‌یان دوو ملیۆنه مۆڵه‌تی بێ موچه‌یان وه‌رگرتوه به‌هۆی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان.
سوناك ده‌شڵێت" كۆمپانیاكان ئۆفه‌ری حكومه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه مۆڵه‌تیان كردوه و مه‌به‌ستی حكومه‌ت له‌م هاوكاریه یارمه‌یتدانی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن"
ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا گه‌یشتۆته 18100 كه‌س و له 24 كاتژمێری ڕابردوو 763 مردوو زیادی كردوه و ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته زیاتر له 133 هه‌زار و 495 كه‌س.