هەرێم بەشێك لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەكات

ئابوری

01/08/2024     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بڕی زیاتر لە 74 ملیارو 844 ملیۆن دینار وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان رادەستی بەغدا دەكات.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی 74 ملیارو 844 ملیۆن و 532 هەزار دینار، وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێركاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

رادەستكردنی بەشێك لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی عیراق، لەچوارچێوەی رێككەوتنی نێوان هەردوولا دێت بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەو بودجەی هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن