راچڵەكین -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی هەژاندو بەرپرسانی وڵاتەكەش هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدەن.
ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن (JMA) بڵاویكردەوە، كاتژمێر 4:43 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەكاتی ناوخۆیی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر، كەناراوەكانی ویلایەتی میازاكی (باشووری ڕۆژئاوا)ی هەژاند.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 30 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەرپرسانی ژاپۆن هۆشداریاندا لە ڕوودانی تسۆنامی لە ویلایەتەكانی كۆچی و میازاكی.
تائێستا بەفەرمی حكومەتی ژاپۆن ژیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكەی ئاشكرا نەكردووە.