نیسان رەنگێکی نوێ بۆ فێنککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دروست دەکات

هەمەڕەنگ

12/08/2024     ژمارەی بینراو 646

راچڵەکین-

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی "نیسان" رایگەیاندووە، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕەنگێکی نوێن بۆ ئۆتۆمبێل، کە دەبێتە هۆی ئەوەی لە هاویندا پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکە کەمتر گەرم بێت.

ئەو کۆمپانیایە یابانییە دەڵێت، کە تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە ئەم ڕەنگە نوێیە ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە تا 12 پلە فێنکتر دەکات و پلەی گەرمی ژوورەکەش تا 5 پلە فێنکتر دەکات.

نیسان ئەم رەنگەی بە "رەنگی فێنک" ناوبردووە و لەسەر ئۆتۆمبێلەکان لە فڕۆکەخانەی هانێدا لە تۆکیۆ تاقیکردەوە.

ڕەنگی فێنک کە بە میتاماتریالی دروستکراوە. میتاماتریاڵەکان تایبەتمەندییان هەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە سروشتدا نابینرێن.

"رەنگی فێنک" مادەیەکی تێدایە کە تیشکی ژێر سووری خۆر دەگۆڕێت. ڕەنگە ئاساییەکان تیشکدانەوەی خۆر هەڵدەمژن و دەیگۆڕن بۆ گەرمی. بەڵام "رەنگی فێنک" شەپۆلێک دروست دەکات کە وزەی خۆر دوور دەخاتەوە، ئەمەش وا دەکات ئۆتۆمبێلەکە کاتێکی زیاتری پێبچێت تا گەرم دەبێتەوە.

کۆمپانیای نیسان بە هاوکاری کۆمپانیای Radi-Cool ی چینی ئەم ڕەنگە نوێیەی پەرەپێداوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن