سەرۆكایەتی هەرێم لەبارەی هێرشكردنە سەر ئێران دێتەدەنگ

کوردستان

26/10/2024     ژمارەی بینراو 194

راچڵەكین -

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ئێران دەكات و هۆشداریش لەوە دەدات كە پەرەسەندنی شەڕ و لێكەوتەكانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، " سەركۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان كردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەكەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێكدادان و ئاڵۆزییەكان".

سەرۆكایەتیی هەرێم هۆشداری لەوەشداوە كە پەرەسەندنی شەڕ و لێكەوتەكانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا و بەوهۆیەشەوە دوو سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژران.





داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن