لە دوو روداوی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

11/01/2025     ژمارەی بینراو 379

راچڵەکین-

بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆی دهۆک و کۆیە، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگایاکانی (هەولێر -نەینەوا) و ( کۆیە-هەولێر)  چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان بەرەگەز کوردن و یەکێکیشیان بە رەچەڵەک عەرەبە.

لە بارەی رووداوەکەوە، عەبدوڵا سەبڕی، کارمانەدی هاتوچۆی دهۆک لەو بارەیەوە بە راچڵەکین-ی راگەیاند،شەوی رابردوو لەسەر رێگای هەولێر - نەینەوا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

 

ئاماژەی بەوەش کرد،لە میانی رووداوەکەدا دوو کەس کە دانیشتووی شێخانبوون گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بەرەچەڵەک عەرەب گیانی لەدەستداوە. 

 

لەلایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لەسەر رێگای کۆیە-هەولێر پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا روویدا بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

 

وێنەی یەکێک لە رووداوەکان؛ 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن