ڤیستیڤاڵی كان
ڕاچڵهكین-
لیژنه‌ی ڕێكخستنی ڤیستیڤاڵی "كان" ی سینه‌مایی ئاشكرای كرد سه‌ره‌تای مانگی 6 پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌فیلمه دیاریكراوه‌كان بۆ نمایش بڵاوده‌كرێته‌وه ه ناونیشانی" Cannes – 2020 "
سه‌رۆكی ڤیستیڤاڵه‌كه" بیر لسكۆر" له لێدوانێكی تایه‌تی بۆ گۆڤاری "لۆفیگارۆ" ی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردوه ئه‌مساڵ ڤیستیڤاڵه‌كه هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو به‌ڕێوه نابرێت و تا ئێستاش لیژنه‌ی ڕێكخستن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕێگایه‌كی جێگره‌وه بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه ئه‌نجامبدرێت و ئه‌م دۆخه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیان هاتۆته پێشه‌وه.
هاوكات به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڤیستیڤاڵی كان ی سینه‌مای " تیری فریمۆ" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی" Screendayly.com" ئه‌لیكترۆنی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره و پسپۆڕ و بینه‌ره‌كان ناتوانن ڤیستیڤاڵه‌كه ساز كه‌ن.