ئه‌ستێره
ڕاچڵهكین-
بۆیه‌كه‌مجار له مێژودا هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به نزیكه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ڕیز ده‌بن و ئه‌ستێره ناسه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌م كاته‌دا په‌تایه‌كی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی سه‌رهه‌ڵبدات یان دیارده‌یه‌كی سروشتی ڕوبدات.
پێگه‌ی" News Territory " بۆچوونی ئه‌ستێره ناسه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه كه پێیان وایه 4 ی 7 ی 2020 هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ڕیز ببن و پێشتر دیارده‌ی له‌م شێوه‌یه ڕووی نه‌داوه.
ئه‌م پێگه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ساڵی 1982 هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له یه‌كلای خۆره‌وه به گۆشه‌ی 95 ڕیز بوون و له‌و كاته‌دا ئه‌ستێره ناسه‌كان بڕوایان وابووه ئه‌م حاڵه‌ته جیاوازه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كاره‌ساتی سروشتی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت به‌هۆی گۆڕانی هێزی كێشكردن و كارۆموگناتیسی و شه‌پۆله موگناتیسیه‌كان و له‌و كاته‌دا چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی بوركانی ڕویداوه.
ساڵانه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌م بهرواردها ئاهه‌نگی نیشتیمانی – ئازادی ده‌گێڕن.