نەجەف؛ باڵندەكان تۆمەتبار دەكرێن بە خواردنی 750 تۆن گەنمی نمرە یەك

عێراق

21/05/2020     ژمارەی بینراو 417

راچڵەكین-

پارێزگاری نەجەف رایگەیاند لەبانگەشەی خواردنی 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف لەلایەن "باڵندەوە" دەكۆڵنەوە. هاوكات ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێـت:" هیچ لۆژێكیكی تێدا نییە باڵندە ئەو بڕە زۆرە گەنمەی خواردبێت یان دزیبێت!"

رۆژی 19ی ئەم مانگە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی وورد، بۆیان دەركەوتووە بڕی 752 تۆن و 498 كیلۆگرام گەنمی پلە یەك لە سایلۆی نەجەف كەمی كردووە و دیار نەماوە كە بەهاكەی بە 421 ملیۆن و 120 هەزار دینار دەخەمڵێنرێت."

بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەش كەلەسەر زاری بەرپرسانی سالیلۆی نەجەف بڵاوكراوەتەوە، ئەو بڕە گەنمە پلەیەكە لەلایەن باڵندەكانەوە خووراوە.

لەلایەن خۆشییەوە، لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەدۆسێی خواردنی چەندین تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف لەلایەن باڵندەوە دەكۆڵینەوە و هیچ شتێك وون نابێت".

هاوكات عەلی بدێری، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نوسیوویەتی:" یەكەمجارە دزییەكی لەو شێوەیە لەعیراق ئەنجامبدرێت كە بڕێكی زۆر گەنم دیار نەمێنێت."

دەشڵێت:" دەچێتە مێشكی كێ، باڵندە ئەو بڕە زۆرە گەنمەی خواردبێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن