ڤیدیۆ: بایرن کلاسیکۆی بردەوە

وەرزش

26/05/2020     ژمارەی بینراو 387

راچڵەکین- سپۆرت

 

لە گەڕی ٢٨ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک میوانداری یانەی بایرن میونیخی یەکەمی ریزبەندی خولەکەی کرد.

 

بایرن کە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم هەفتەیە چوار خاڵ لە پێش دۆرتمۆندی دووەمەوە بوو، یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە کە جۆشوا کیمیچ لە خولەکی ٤٣ی گێمی یەکەم تۆماریکردبوو.

 

بەوەش یانە باڤارییەکە هەنگاوێکی تر لە نازناوی بۆندسلیگا نزیکبووەوە.

 

ڤیدیۆی گۆڵەکە:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن