راچڵەكین
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، توشبوونی دوو هاوڵاتی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند، كە لەشاری بەغدا گەڕاونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، ھەردووكیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەكان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.