شەش توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 328

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، توشوبونی شەش كەسی دیكەی لە سلێمانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبووەكان لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ پێكهاتوون، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن