کاتی دەستپێ کردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکراکرا

وەرزش

11/06/2020     ژمارەی بینراو 400

راچڵەکین- سپۆرت

 

میدیا فڕەنسییەکان ئاشکرایانکرد، یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا بڕیاری لە دەستپێکردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا داوە، هەروەها ئەو سیستەمەشی داناوە کە بڕیارە یارییەکانی پێ بەڕێوەبەرن.

 

بەپێی رادیۆیی مۆنتی کارلۆ، چامپیۆنزلیگ رۆژی ٣ی مانگی ئابی داهاتوو دەستپێ دەکاتەوە، یارییەکانی قۆناغی ١٦یش بەبێ هاندەر ئەنجام دەدرێت.

 

هەروەها یارییەکانی قۆناغەکانی دواتر بە یەک یاریی ئەنجام دەدرێت، واتا شێوازی چوون و هاتن نامێنێت.

 

بڕیاریشە یاریی کۆتایی لە شاری لشبۆنەی پورتوگالی یاخود فرانکفۆرتی ئەڵمانی بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەگەر ئامادەبوونی هاندەران لە نێو یاریگادا.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن