ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی ئاشكرا دەكرێت

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین -

لە كۆبوونەوی ئەمڕۆی نێوان هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی، یەكێتی پێشمەرجەكانی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەنێوان هەردوولا بە شاندی پارتی گەیاند و چاوەروانی وەڵامی پارتی دەكرێت لەسەر ئەو پێشمەرجانە.

ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026، شاندی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر كۆبوونەوە.
 
میدیای فەرمیی یەكێتی بڵاویكردەوە، لەبەر ڕۆشنایی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كردستان كە بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەنگیان پێدراوەو بووەتە نەخشەڕێگای یەكێتی بۆ دانوستان، ئەمڕۆ شاندی یەكێتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر پێشوازی لە شاندی پارتی كرد و لەكۆبوونەوەیەكدا شاندی یەكێتی پێشمەرجەكانی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەنێوان هەردوولا بە شاندی پارتی گەیاند و چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەكرێت لەسەر ئەو پێشمەرجانە.

میدیای فەرمیی یەكێتی بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگاداری كۆبوونەوەكە، ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە جگە لەو پێشمەرجانە، هیچ بابەتێكی دیكە باس نەكراوەو نەچوونەتە ناو وردەكاریی بابەتەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن