پزیشكێك هۆشداری له‌ ئه‌نجامدانی پشكنینی سیتی سكان ده‌دات

تەندروستی

30/06/2020     ژمارەی بینراو 2410

CT SCAN


ڕاچڵه‌كین-

له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كوردستان زۆر كه‌س بۆ زانینی مه‌ترسی توشبوونی به‌م ڤایرۆسه‌ وێنه‌ی‌ تیشكی سیتی سكان بۆ سییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانێت توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ یان نا.

دكتۆر یاداشت پزیشكی گشتی ئه‌م جۆره‌ پشكنینه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت"ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەتەمەنمدا تیشکی ئێکس (ئەشیعە)ی سنگم گرت، ئەوەش پاش ئەوەی نزیکەی ۳ مانگە کۆکەی وشکم هەیە، لە شوێنکارەکەم چەند هاوڕێیەک تووشبوون و کەمێکیش سنگ ئێشەم هەبوو (پێشتر PCR م کردبوو، نێگەتیڤ بوو). بەڵام هەر خۆم چەندین نەخۆشم بینیوە تیشکی تەنوری CT SCAN ی بۆخۆی کردووە، تەنانەت بێ ئەوەی پزیشک بۆی بنووسێت و پێویست بکات."

ده‌شڵێت" بەداخەوە، ڕۆژانە سەردانیکەر دێنە نەخۆشخانەکان داوای CT SCAN دەکەن و خۆیان سەربەخۆیانە دەیکەن، وەک ئەوەی بچنە مارکێتێکەوە و داوایپسکیتێک بکەن"
سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ئه‌م پشكنینه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بەڕێزان، هەر تیشکێکێ تەنوری کە دەیگرێت وەک ئەوە وایە بەنزیکەیی ۲۰۰ (دوو سەد) تیشکی ئێکس (X_Ray)یت گرتبێت! ئەم تیشکانەش پێکهاتوون لە Ionizing Radiation، کە زیان بە جینات و DNA دەگەیەنن و دەشێت لەئایندەدا ببێتە هۆکاری تووشبوونت بە شێرپەنجە و مەترسی جددی لەسەر تەندروستیت دروست بکات."

داوا ده‌كات خۆکردانە و بێ پرسی پزیشک، ئەم پشکنینە بۆخۆت ئەنجام نەدەیت. چوونە ناو چارەخانەکان، وەک چوونە ناو مارکێتەکان نییە ئارەزوی چیت کرد داوای بکەیت. ئەنجامدانی هەر پشکنینێکی پزیشکی پێویستی بە کۆمەڵێک بنەما هەیە بۆ کردنی، لەغیابی بوونی ئەو بنەمایانە لەنەخۆشکەدا، زیانەکانی زیاترە لە قازانجی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن