بڵێسە جەبار فەرمان: حەیف بۆ یەكێتیەكەی مام جەلال

کوردستان

18/02/2020     ژمارەی بینراو 18208

بڵێسە جەبار فەرمان

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەخنە لەبارودۆخی ئێستای حزبەكەی دەگرێت.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2020 لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوە چەند وێنەیەكی باوكی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نووسیوویەتی:" حەیف بۆ یەكێتییەكەی مامجەلال و فیلەتەنەكەی یەكێتی كە تەقلەیان بە فیل لێئەدا."

رۆژی 14-1-2020، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا 20 كەس پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەكە دابڕێژنەوە.
رۆژی 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 1000 ئەندام بەسترا‌. لە كۆبوونەوەكەدا كۆسرەت رەسوڵ، وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا.  
هەروەها لە كۆنگرەدا نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی كاندید كرد، دواتر 121 كەس بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی هەڵبژێردران.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن