هاندان و سزا و کاریگەریان لە سەر گۆڕینی ڕەفتار لای منداڵ

ستایل

05/07/2020     ژمارەی بینراو 88

منداڵ

ڕاچڵه‌كین-

هاندان واتە ئەو فاکتەرەی دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی ڕەفتار، لەکاتێکدا سزا بریتیە لەو فاکتەرەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوە، یان نەمانی ڕەفتار، دكتۆر ڕێدار پسپۆڕی نەخۆشیە دەروونیەکان هه‌ردوو جۆره‌ هاندانه‌كه‌ بۆ دایكان و باوكان ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

هاندان دوو جۆرە:
هاندانی ئەرێیpositive reinforcement
نموونە: بەمنداڵەکەت بڵێی هەرکاتێک زوو خەوتی، کۆتایی هەفتە دەتبەمە پارک

هاندانی نەرێیnegative reinforcement
نموونە:ئەگەر ژوورەکەت بەخاوێنی ڕابگری گلەییم نامێنی

ئەگەر سەیربکەین لەهەردوو باردا ڕەفتارێک زیاد دەبێت، بەڵام لەیەکەمدا تۆ شتێک دەبەخشی، لەدووەمد واز لەشتێک دەهێنی.

سزادانی ئەرێی: positive punishment
نموونە: لێسەندنەوەی دەسکی ئەتاری،چونکە زۆر یاری پۆپجی دەکات.

سزادانی نەرێی: negaitive punishment
نموونە: چونکە کاتێکی زۆرت بە پۆپجی بردە سەر ئەوا کارتی ئێنتەرنێتەکە پڕناکەمەوە.

لێرە سەیر دەکەین،لەهەردووباردا،مەبەستەکە ئەوەیە رەفتارەکە کەم بێتەوە..لەیەکەم سزاکە ڕاستەوخۆیە، دووەم ناڕاستەوخۆ.

ئایا کامە جۆر بۆ گۆڕینی ڕەفتارباشترە؟
ئەگەرچی دەکرێ بەپێی کات و بارودۆخ کامە گونجاو بوو ئەو هەڵبژێری،بەڵام بەشێوەیەکی گشتی شیوازی هاندان بە هەردوو جۆری ئەرێ و نەرێ لە شێوازی سزا باشترە،و واباشتریشە بەڵانسێک (هاوسەنگیەک) لە نێوان هاندانی ئەرێ و نەرێ هەبێت، بۆ ئەوەی منداڵ هەست بە بێزاری و زوڵم نەکات.

ئایا ڕاستە نابێت منداڵ فێری شێوازی پاداشت و سزا بکرێت، چونکە کەسێکی بەرژەوەند خواز بۆ پاداشت،و درۆزن بۆ هەڵاتن لە سزای لێ دەردەچێت؟
بە گەڕانەوە بۆ وەڵامی پرسیارەکەی پێشوو، بۆمان دەردەکەوێ کەوا بەکارهێنانی تەنها یەک شێواز نەک سوودی نیە، بگرە کاریگەری خراپی لەسەر.

پەرورەدەی منداڵ دەبێ، وەک بەرژەوەندخواز، ترسنۆک، ڕاڕا، درۆزن بۆیە باشترە هەموو شێوازەکان بەکاربهێنرێن،
ئایا سزای جەستەیی تاچەند کاریگەری لەسەر راستکردنەوەی ڕەفتار هەیە؟

قسەیەکی باو هەیە"بەتایبەتی بۆ ئەوانەی جگە لە بەکارهێنانی هێز بەرامبەر منداڵ چیتر نازانن"ئەویش:هەتا لێی نەدەم ئاقڵ نابی، ئەمن تەجروبەم هەیە.

لەڕاستیدا لێدان و کوتان کاریگەر ی کاتیان هەیە، بەڵام بۆ دوارۆژ چەندین کێشەیان هەیە لەوانەش:
1- هەرکاتێک هێزەکە نەما، ڕەفتارەکە دەگەڕێتەوە.
2- منداڵ هەست بە زوڵم دەکات،شەڕانگێز دەبێت، لە ئەنجامی بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەری،ئەویش فێردەبێت ،ئەگەر ویستت شتێک بگۆڕی، یەکسەر هێز بەکاربهێنە.

هەربۆیەش سزای جەستەیی بەهەر بیانویەک بێت، قبوڵ نیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن