به‌وێنه.. ئه‌گه‌ر ئایفۆن به‌كارده‌هێنیت ئه‌م لینكه نه‌كه‌یته‌وه.. هاكه
ڕاچڵه‌كین-
به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی "ئایفۆن" كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكیه ڕوبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی هاك كردن بونه‌ته‌وه و پێده‌چێت ئه‌مه مه‌ترسدارترین جۆری هه‌وڵی هاك كردن بێت كه له‌ڕێیه‌وه ته‌واوی داتاكانی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه ده‌دزرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه بیرۆكه‌ی ئه‌مجاره‌ی هاككردنی مۆبایلی ئایفۆن ئه‌وه‌نده زیره‌كانه دانراوه واده‌كات كه‌سی به‌كارهێنه‌ر باوه‌ڕ به‌وه بكات كه لینكه‌كه هاك نییه .
شێوازی هاككردنه‌كه له‌ڕێی ناردنی كورته نامه‌یه‌كه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر واده‌زانێت كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆی ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێك دیكه هه‌ژماره‌كه‌ی چالاك بكاته‌وه و پێویسته له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ر ورده‌كاری زانیاریه‌كانی نوێ بكاته‌وه و له كورته نامه‌كه‌دا لینكی (www.apple.com) نێردراوه و سه‌نته‌ری ئه‌م هاككردنه‌ش له ڕوسیایه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش كه‌سی به‌كارهێنه‌ر لینكه‌كه بكاته‌وه شاشه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی پێگه‌ی فه‌رمی" ئه‌پڵ" له به‌رده‌ستیدا ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ده‌كرێت زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانن هاك بكرێن و فێڵیان لێ بكرێت.