سۆلاڤ له‌سه‌ر دیمه‌نی ماچه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری" سۆلاڤ فواخرجی" وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه ڕه‌خنه‌یان لێگرتوه له‌سه‌ر دیمه‌نی ئه‌و ماچه‌ی له ڕیكلامی نوێترین درامایدا به‌ناوی" شارع شیكاغو" به‌شداربووه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كه‌ناڵی " الجدید" ی لوبنانی سۆلاڤ باسی له‌وه كردوه ته‌واوی ڕه‌خنه‌كانی قبوڵه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردوه خه‌ڵك كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام نه‌ك به‌م ئاسته‌ی ئێستا و ده‌شڵێت" هه‌موان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕه‌خنه بگرن به‌ڵام كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بریندار بكات به هیچ شێوه‌یه‌ك"
سۆلاڤ ده‌شڵێت" من دژی ڕه‌خنه نیم و دژی ئه‌وه‌ش نیم بینه‌ره‌كانم ئه‌م دیمه‌نه بۆیان شۆكیان بكات و ئه‌وه‌ی كردوشمه ڕاسته نوێیه له‌و كارانه‌ی پێشكه‌شم كردوه به‌ڵام من ئه‌م كاره‌م بۆ ئه‌وه نه‌كردوه به‌ناوبانگ ببم چونكه خۆم ناوبانگم هه‌یه و عاشقی كاره‌كه‌مم و دڵسۆزم بۆ كاره‌كه‌م"
دیمه‌نی ماچكردن له‌نێوان ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره و كاره‌كته‌رێكی پیاو له دراماكه‌دا كه به ڕیكلام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بڵاوبۆوه بووه جێی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی ئه‌م خانمه كراوه.