ئایا شیری کیسە گونجاوە بۆ منداڵ؟

تەندروستی

28/07/2020     ژمارەی بینراو 1099

ئایا شیری کیسە گونجاوە بۆ منداڵ؟


ڕاچڵه‌كین-

زۆر جار گوێمان لێ دەبێت دایکان شیری کیسە دەدەنە منداڵی بچوکتر لە ساڵێک لەبەر لێ نەکەوتنی شیری تر یان لەبەر نرخەکەی کە لە بنەڕەتدا ئەو شیرە بۆ سەروو سێ ساڵ و گەوران دروست کراوە و پێکهاتەکانی بۆ منداڵی خوار ساڵێک و دوو ساڵ گونجاو نیە و توشی کێشەی دەکات وله‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سۆران پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان باوترین ئه‌و كێشانه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ توشی منداڵان ده‌بێت به‌هۆی پێدانی شیری كیسه‌وه‌.

1- شیری کیسە مادەی ئاسن و هەندێ لە ڤیتامینە گرنگەکانی کەمترە بەمەش منداڵ توشی کەمخوێنی و کەمی ڤیتامینە پێویستەکان دەکات.

2- هەرس کردن و مژینی ئەو شیرە زەحمەتترە لەلایەن گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە هەندێ جار دەبێتە هۆی خوێن هاتن لە ڕیخۆڵەکان بەمەش کەمخوێنی خراپتر دەکات.

3- پرۆتین و خوێ ی سۆدیۆم و کلۆراید و پۆتاسیۆم زیاترە بەمەش پەستانی زیاتر لەسەر گورچیلەکان دروست دەکات بەتایبەتی کاتی نەخۆش کەوتن ئەو مەترسیە زیاتر دەبێت.

4- شیری کیسە هەستیاری زیاترە لە شیری ژمارە یەک و دوو.

5- ووزە و چەوریە گرنگەکانی کەمترە لە پێویست کە گرنگە بۆ گەشەی مێشک.

هەندێ کەس لەوانەیە بڵێن ئەی بۆ من دام بە منداڵەکەم هیچ کێشەی نەبو وە زۆر قەڵەویش بو پێ ی؟ 

هەندێک منداڵ پێ ی قەڵەو دەبن ئەویش بەهۆی زۆری پرۆتین و خوێ یە لەناو شیری کیسە کە لۆدێکی زۆر لەسەر گورچیلەکان دروست دەکات و زیانی پێ دەگەیەنێ وە ئەگەر پشکنینی بۆ بکەی زۆر جار دەبینی کەمخوێن و کەم ڤیتامینە ئەمەش کاریگەری کورتخایەن و درێژخایەنی هەیە لەسەر گەشە و تەندروستی منداڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن