وه‌ك مار لێی ئاڵاوه.. ئافره‌تێك 64 ساڵه قژی نه‌بڕیوه
ڕاچڵه‌كین-
تای دینه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 83 ساڵه و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیه‌وه قژی كورت نه‌كردۆته‌وه و ئێستاش كه 64 ساڵه قژی نه‌بڕیوه قژی 6 مه‌تر درێژ بۆته‌وه و وه‌ك مار لولیده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " ئۆدیتی سه‌نترال " بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م ئافره‌ته پیره ڤێتنامیه كاتێك ته‌مه‌نی 19 ساڵ بووه یه‌كه‌مجار و كۆتا جاری بووه قژی ببڕێت چونكه توشی ئازارێكی به‌تینی سه‌ری بووه كه هیچ پزیشكێك نه هۆكار و نه چاره‌سه‌ری پێ نه‌بووه بۆی به‌ڵام له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی قژی ئازاری سه‌ری نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه بیر له كورت كردنه‌وه‌ی قژی نه‌كاته‌وه.
ئه‌م ئافره‌ته باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بووه بۆی ئه‌وه‌ی كه دوای شۆردنی قژی به‌هه‌مان شێوه توشی ئه‌م ئازاره به‌هێزه‌ی سه‌ری بووه و له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریداوه چیتر قژیشی نه‌شوات له‌و كاته‌وه.
ئێستا كه قژس تاڵی سپی تێكه‌وتووه له‌و به‌شه‌یدا كه درێژی كردۆته‌وه قاوه‌ییه و ئه‌وه‌ش به قژی سه‌رده‌می لاوێتی ناوی ده‌بات.
تای سیستمێكی خۆراكی ڕوه‌كی و ته‌ندروستی هه‌یه ئه‌وه‌ش وایكردوه هه‌تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی كه 83 ساڵه له‌ڕووی جه‌سته‌ی و مێشكیه‌وه زۆر باش بێت و له ساڵی 1990 ه‌وه له په‌رستگایه‌كی بوزیه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .