ڕاچڵەکین سپۆرت -
پاولۆ دی کانیۆی ئەفسانەی میلان و یۆڤانتۆس و ناپۆلی ڕەخنەی لە ئیدارەی مانچستەر یونایتد گرت، لەسەر فرۆشتنی سکۆت ماکتۆمینی یاریزانی سکۆتلەندی.
یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە لە هاوینی ئەمساڵدا بە بڕی 30.50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مان یونایتدەوە ڕووی لە یانەی ناپۆلی کرد و گرێبەستی تاکوو ساڵی 2028 واژۆکرد.
دی کانیۆ لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” بڵاویکردەوە، وتی: “چۆن مان یونایتد دەتوانێت واز لە سکۆت ماکتۆمینی بهێنێت؟”
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناپۆلی یاریزانێکی وەک دەیڤد نێریسیش هەیە کە یەدەگەکەیە، گیلمۆریش لە برایتۆن سەلماندی کە هەمان کوالیتی ستانیسلاڤ لۆبۆتکای هەیە لەکاتی کۆنترۆڵکردنی تۆپدا”.
ئەستێرەی سکۆتلەندی لە 5 یاریدا لەگەڵ پارتنۆپی بەشداری کردووە، لە سەرەتای وەرزی ئێستاوە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروست کردووە و یانەکەشی لە پێشەنگی خولەکەیە.