دی یۆنگ یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دوورە

وەرزش

08/07/2025     ژمارەی بینراو 128

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا هۆکاری دواکەوتنی بەرشەلۆنە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکەی فرێنکی دی یۆنگ ئاشکرا دەکات.

بارسێلۆنا بڕیاریداوە دی یۆنگ بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، ئەمەش دوای ئەو درەوشاوەییە کە لە وەرزی ڕابردوو لە ژێر دەستی هانسی فلیک نیشانیدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دی یۆنگ پەیوەندی بە کێشە بەردەوامەکانی لەگەڵ بریکارەکەیەوە هەیە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە یاریزانەکە چەند مانگێک لەمەوبەر ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە، بەڵام گرێبەستەکە واژۆ نەکراوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، پلانی بەرشەلۆنە ئەوە بووە پێش 30ی حوزەیران نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تەواو بکات، بەمەش نەرمییەکی زیاتری دارایی یانەکە بۆ وەرزی نوێ دەبەخشێت.

بەڵام ئاڵۆزییە شاراوەکان کە بە پلەی یەکەم پەیوەندییان بە هەوڵەکانی دی یۆنگەوە هەیە بۆ جیابوونەوە لە بریکارەکەی، عەلی دورسون.

بارسێلۆنا هەوڵدەدات مووچەی دی یۆنگ کەمبکاتەوە لەکاتێکدا گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژدەکاتەوە، لەکاتێکدا یانەکە هەوڵدەدات بارگرانییە داراییەکانی کەمبکاتەوە لەپێناو پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی لالیگا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن