ئەنچیلۆتی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا

وەرزش

09/07/2025     ژمارەی بینراو 242

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای مەدرید بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج سزای ساڵێک زیندانی بەسەر کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید سەپاند.

دادگاکە بڕیارەکەی لەسەر بنەمای شاردنەوەی بە ئەنقەستی ئەنچیلۆتی بەشێک لە داهاتەکەی لە مافی وێنە لە دەسەڵاتی باجی ئیسپانیاوە داناوە، ئەو سزایە کە مەرج نییە ڕاهێنەرەکە جێبەجێی بکات.

دادگای مەدرید لە بڕیارەکەیدا نووسیویەتی: ئێمە کارلۆ ئەنچیلۆتی، وەک تاوانباری تاوانی دژی گەنجینەی وڵات، بە یەک ساڵ زیندانی حکوم دەکەین.

هەروەها دادگا ئاشکرایکرد کە کارلۆ ئەنچیلۆتی دەبێت بە بڕی ٣٨٦ هەزار و ٣٦١ یۆرۆ غەرامە بدات.

شایەنی باسە ئەنچیلۆتی هاوینی ئەمساڵ یانەی ڕیال مەدریدی بەجێهێشت و بوو بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن