کێشەیەک هەڕەشە لە گەڕانەوەی بەرشەلۆنە بۆ کامپ نو دەکات

وەرزش

09/07/2025     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بارسێلۆنا ڕووبەڕووی کێشەیەک بووەتەوە کە مەترسی گەڕانەوەی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نو لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا دروست دەکات.

بەگوێرەی ڕادیۆی کەتەلۆنیا، ئەنجومەنی شارەوانی بەرشەلۆنە دڵنیا نین کە ئایا بارسا دەتوانێت لە 10ی ئاب لە کاتی جامی جوان گامپەردا بگەڕێتەوە بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نو.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی شارەوانی بەرشەلۆنە سەریان سوڕماوە لە هەڵمەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکەی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی ڕایگەیاند کە یاریگای کامپ نۆ بە گرتنی هاندەرێکی زۆرتەوە لە جامی خوان گامپەر دەکرێتەوە.

بەرشەلۆنە ڕوونیشیکردەوە، ئەو ڕۆژە تایبەتە بە کردنەوەی یاریگاکە، بەرنامەی تایبەتی چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، کە لە کاتێکی دواتردا ڕادەگەیەنرێت.

بارسێلۆنا لە دوو وەرزی ڕابردوودا یارییەکانی لە یاریگای ئیستادیۆ ئۆلیمپیکۆ لویس کۆمنیس مۆنتجویک ئەنجامدا، ئەمەش بەهۆی ئەو کارانەی کە لە کامپ نۆ ئەنجام دەدرێن بۆ فراوانکردن و دووبارە گەشەپێدان.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن