ئاودانی زۆر هۆکاری سەرەکی کەمی توخمی ئاسنە لە درەختدا

کشتوکاڵ

29/07/2020     ژمارەی بینراو 400

ئاودانی زۆر هۆکاری سەرەکی کەمی توخمی ئاسنە لە درەختدا


ڕاچڵه‌كین-

ئێستا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئەوکەسانەی درەختیان هەیە بەردەوام ئاویان دەدەن،بەهۆی ئەم ئاودانە زۆرە دارەکان توشی کەمی توخمی ئاسن دەبن.

باشتر وایه‌ لەگەڵ بەکارهێنانی ئاسن ترشی هیومیک بەرکابهێنن،چونکە ترشی هیومیک دەبێتە هۆی، ڕێکخستنی(PH)خاک بەمەش ڕاکێشانی توخمەکانی ناو خاک ئاسان دەکات دەست دەگرێت بەسەر کرانەوە وداخستنی دەمیلەکان.

زیادبونی(PH)و سوێری خاک وادەکات ڕوەک نەتوانی ئەو توخمە ئاسنانەی لەلایەن خاکەوە جێگیربون بمژێت بۆیە گەڵای دارەکە زەرد دەبێ وڕەگەکانی بەسەوزی دەمێنیتەوە.

ئا: سیروان خدر

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن