منداڵه‌كان له مه‌ترسیدان
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه سێ به‌شی منداڵانی جیهان ئاستی كاربۆن له خوێنیاندا زۆر به‌رزه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی زیان به مێشك و جه‌سته‌یان زیاد ده‌كات و چاره‌سه‌ریشی نییه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسێف بۆ منداڵان و كۆمه‌ڵه‌ی " پیور ئێرس" ی تایبه‌ت به ژینگه ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی و800 ملیۆن منداڵ بۆ 10 لیتر له خوێن 5 مایكرۆ گرام كاربۆن له خوێنیاندا هه‌یه و ئه‌م بڕه‌ش زۆره و زیان له مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ و سییه‌كانیان ده‌دات.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و سه‌نته‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كان تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نا ته‌ندروست شیكردنه‌وه‌ی پیل و پاتری و پیسبوونی هه‌وا له جیهاندا و پاشماوه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و پیس بوونی خۆراك به ڕه‌نگی قاپه ڕه‌نگراوه‌كان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌یه كه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه مه‌ترسی مردن چه‌ند جارێك زیاد ده‌كات.