هۆكار و جۆر و چۆنیهتی چارهسهری بالوكه
ڕاچڵهكین-
بالوكه نەخۆشیەکی ڤایرۆسی باوە لە ڕێگەی ڤایرۆسی(Human papilloma virus)، توشی مرۆڤ دهبێت و زۆرینەی کات لە شێوەی گۆشتی زیادەی زبر و ڕەق دەردەکەوێت وە خاڵی ڕەشی بچوکی تێدایە، دكتۆره شادیه پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی پێست لهم بابهتهدا هۆكار و جۆر و چۆنیهتی چارهسهری بالوكه باس دهكات.
جۆرهكانی بالوكه:
1- بالوکەی بەربڵاو یان ئاسایی common wart لە دەست و پەنجەکان دروست دەبێت.
2- بالوکەی تەخت plan wart پان و تەختە لە ڕەنگی پێست یان کەمێک تۆخترە زیاتر لە ڕوخسار و پشتی دەست و ئەم شوێنانەی کە گوێزانی تێدا بەکاردێت.
3- بالوکەی بنیپێ planter wart، لە ژێر پێیەکان دروست دەبێت هەندێک جار بە ئازارە.
4- بالوکەی دەزولەیی، filiform wart زیاتر لە برۆ و پێڵوی چاو و ڕوخسار دروست دەبێت.
5- بالوکەیی بەڕەیی mosaic wart.
6- بالوکەیی کۆئەندامی زاوزێ کە دەشێت لەسەر پێستی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێ یان ڕوپۆشە پەردەی ناو ئەندامی زاوزێ دروست ببێت.
چۆنیەتی گواستنەوەی بالوکە؟
1- بەکارهێنانی شتومەکی یەکتر وەک خاولی، جل و بەرگ، گوێزان، گۆرەوی.
2- لەڕێگەی برینداربوون.
3- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووش بوو.
4- گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە هەمان کەسدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لە ڕێگەی دەست لێدان یان بریندارکردن.
کێ تووشی بالوکە دەبێت ؟
هەموو کەسێک ئەگەری هەیە تووشی بالوکە ببێت بەڵام زیاتر تووشی ئەم کەسانە دەبێت:
1- منداڵان و هەرزەکاران.
2- ئەو کەسانەی نینۆک دەخۆن.
3- کەمی بەرگری لەش وەک:
- گەورە ساڵان و بەتەمەنەکان.
- ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەرمانی کەمکردنەوەی بەرگری بەکاردێنن وەک ستیرۆید.
- ئەو کەسانەی چارەسەری کیمیایی وەردەگرن.
بالوکە نەخۆشیەکە ئازاری نیە بەڵام دەبێت چارەسەر بکرێت چونکە:
- کەسانی تووش بوو دەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.
- بالوکەی کۆئەندامی زاوزێ پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە شێرپەنجەی ملی منداڵدانەوە.
چۆنیهتی چارەسەر:
- کرێم جێڵ و سولیوشنی تایبەت بە بالوکە.
-دەرزی لێدانی خۆجێیLocal bleomyein بۆ شوێنی بالوکەکە.
- نەشتەرگەری لە ڕێگەی:
1. کڕاندن.
2. کۆتەری/سوتان.
3. لەیزەر.
4. لەڕێگەی ساردکردنەوە. Cryotherapy
5. لەزگە یان پلاستەری تایبەت بە بالوکە.