حەلبوسی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات

عێراق

01/08/2020     ژمارەی بینراو 481

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوای ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی دەكات، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنەكەو دەستكردن بەرێوشوێنەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

محەمەد حەلوبسی، لە دوو جریوەدا نوسیوویەتی:" حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق ئەو بەرنامەیەیان جێبەجێنەكردوە كە بەڵێ،یان پێداوەو بەڵێنەكان لەچەند دێرێكی نووسراو تێپەریان نەكردووە، ئەوەش وایكردووە ناڕەزایەتییەكان بەهۆی كەمی خزمەتگوزاریەكان و ژیانێكی شایستە بەردەوام بن."

دەشڵێت:" لەپێناو عیراق و قوربانیدانی رۆڵەكانی، داوای هەڵبژاردن دەكەین پێشتر لەو وادەیەی دەستنیشانكراوە، لەگەڵ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی كراوە بەئامادەبوونی سەرۆكایەتییەكان، بەئامانجی جێبەجێكردنی رێكارەدەستورییەكان بەپێی ماددەی 64ی دەستوور."

حەلبوسی، دەڵێت:" پێویستە لەو دانیشتنەدا لەسەر داوای سێیەكی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و بەدەنگی رەها، ئەنجوومەنەكە هەڵبوەشێنرێتەوە، یاخود داوا لەسەرۆكی ئەنجوومەن بكرێت و سەرۆككۆماری عیراق رەزامەندی لەسەر نیشان بدات."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" دوای ئەوە سەرۆككۆمار داوای هەڵبژاردنی گشتی دەكات لەماوەی 60 رۆژ لەدوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لەو ماوەیەشدا ئەنجوومەنی وەزیران بەدەستلەكاركێشاوە ئەژمار دەكرێت و دەبێتە حكومەتێكی كار بەرێكەر."


ئەو داوایەی محەمەد حەلبوسی لەكاتێدا دێت، شەوی رابردوو، مستەفا كازمی- سەركۆوەزیرانی عیراق رایگەیاند:" رۆژی ٦-٦-٢٠٢١، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدەدرێت, داواشی لەهاوڵاتیان كرد هاوكاریی ئەو پرۆسەیە بن و بەو هەڵبژاردنە گۆڕانكاری باش لە وڵاتدا بكەن، داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد كە بە زووترین كات یاسای نوێی ھەڵبژاردن پەسەند بكات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن