لەیەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەكوشتارگەی سلێمانی چی روویداوە

کوردستان

01/08/2020     ژمارەی بینراو 1010

راچڵەكین-

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت:" ‌‌یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەكوشتارگەی سلێمانی‌  بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لە پشكنین دەرنەچوون ."

دەروێش فەرەج، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:" بەمەبەستی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەكرێت بە‌ قوربانی لەرۆژانی جەژندا كوشتارگەكانی سلێمانی كراوه دەبن،  لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز پاش پشكنینی دەركەوتوە زیاتر لە (800) كیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو شیاوی خواردن نیە."

وتیشی:" ئەو كوشتارگایانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی‌ سەرپەرشتییان دەكات، پێش سەربڕین و پاش سەربڕین، پشكنین بۆ ئاژەڵەكه دەكەن‌ تابزانرێت بۆ ئاژەڵەكە بۆ سەربڕین شیاوە، دواتر بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستی گۆشتەكە بۆ خواردن پشكنینی بۆ دەكرێتەوە پاشان مۆر دەكرێت."

دەربارەی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لە شەقام و گەڕەك و كۆڵانەكان سەردەبڕرێت وتی:" لەبەر ئەوەی پشكنینان بۆ نەركراوە نازانرێت هەڵگری نەخۆشیبێت، یان گۆشتەكەی شیاوی خواردنە یان شیاونیە، هەرلەبەر ئەوەشە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت‌ بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی‌ رێگری لە سەربڕین و فرۆشتنیان دەكرێت."

راشیگەیاند:" گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن كوشتارگەكانی سلێمانیەوە لە پشكنین دەرنەچوه لەناودەبرێت‌ بەڵام لە دەرەوەی كوشتارگە و لەسەر شەقام و كۆڵان و گەڕەكاندا ئاژەڵەكان سەرببڕدرانایە بەخێر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرا."

نوێنەرەكەی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لەهاوڵاتیان و قوربانیكاران دەكات، ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكانی سلێمانی سەربڕن، تا تەندروستی خۆتان و ئەو كەسانەی گۆشتی قوربانیان بۆ دەنێرن پارێزراوبێت و بەهۆی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆشەوە مەترسی لەسەر تەندروستی و ژیانتان دروست نەبێت.

بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكانی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌ رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز لەئەركدا دەبن بۆ بەدواداچونی سەربڕینی ئاژەڵ لە شەقام و كۆڵان و گەڕەكەكان، لەكاتی هەبونی ‌سەرپێچی، ئەو كەسانەی لەشەقام و كۆڵان و گەڕەكەكان ئاژەڵ‌ سەردەبڕن و خاوەن ئاژەڵەكەش روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكەنەوە‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن