راچڵەكین-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی كوێت، بڕیاریدا بەراگرتنی گەشتی بازرگانی لەگەڵ 31 وڵاتدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی كوێت، لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە:" لەسەر راسپاردەی لایەنە تەندروستییەكان و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژمارەیەك وڵات بەرێژەیەكی بەرچاو، بڕیاردراوە بەراگرتنی گەشتی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.
وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە، وڵاتەكان بریتین لە( هندستان- ئێران- چین- بەرازیل- كۆڵۆمبیا- ئەرمینیا- بەنگلادیش- فلپین- سوریا- ئیسپانیا- سەنگاپور- بۆسنەو هێرسك- سریلانكا- نیپاڵ- عیراق- مەكسیك- ئەندۆنیژا- چیللی- پاكستان- میسر- لوبنان- هۆنگ كۆنگ- ئیتاڵیا –مەقدۆنیای باكور- مۆڵدۆڤا- پەنەما- پیرۆ- سربیا- مۆنتینیگرۆ- دۆمەنیكان و كۆسۆڤۆ).