تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

عێراق

01/08/2020     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا زیاتر لە هەزارو 800 كەسی دیكە لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە چاكبوونەتەوەو كۆی ژمارەی چاكبووانیش لە 90 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، دوو هەزارو 95 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو ماوەیەدا هەزارو 841 توشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوكات 64 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریدەخات لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 126 هەزار و 704 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ چوار هەزارو 805 توشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات 89 هەزار و 275 توشبووش بەتەواوەتی چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن