وەزارەتی کارەبا: رۆژانە 20 کاتکۆ کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان

کوردستان

02/08/2020     ژمارەی بینراو 881

راچڵەکین-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 3400 بۆ 3500مێگاوات، بەمەش دەتوانرێت رۆژانە 20 بۆ 21 کاتکۆ کارەبا بدرێتە هاووڵاتییان.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواویی توانای خۆیەوە دەستی بە بەرهەمهێنان كرد، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان گەیشتە  3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش دەتوانرێت بەتێكڕا رۆژانە 20-21 كاتکۆ كارەبا بدرێت بە هاووڵاتییان.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 14ی مانگی رابردووی تەموزدا لەمەراسیمێكدا وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە و لەقۆناغی یەكەمدا بەتوانای 150 مێگاوات وێستگەكە كاری كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن